له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له هه‌مان وڵات زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 536 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 432 هه‌زار و 277 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 863 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 176 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 215 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 195 هه‌زار و 957 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.