وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی 19 حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆناى ڕاگه‌یاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی 19 حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆناى ڕاگه‌یاند

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ دهۆك 19 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبوان، 19 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشان کران، كه‌ ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو‌: "ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوویه‌كى پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن".

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى دیكه‌دا باسى له‌وه‌ كرد، 33 تووشبووى نوێى كۆرۆنا له‌ دهۆك ده‌ستنیشان كران، كه‌ 12 پیاو و 15ئافرەت و شەش منداڵ بوون، ئه‌وانیش بەرکەوتووی تووشبوویه‌كى پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نانخواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن".