بەڕێوەبەری بازگەکانی ئاسایشی ھەولێر داوایەک لە ھاووڵاتییان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری بازگەکانی ئاسایشی ھەولێر داوایەک لە ھاووڵاتییان دەکات

 

بەڕێوەبەری ھۆبەی بازگەکانی ئاسایشی ھەولێر داوا لە ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر و پارێزگاکانی دیکە دەکات، برٍیاری قەدەغەی ھاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان جێبەجێ دەکرێت و خۆیان و کارمەندانی ئاسایش ماندوو نەکەن.

ڕائید سەلام ئیبراھیم، بەڕێوەبەری ھۆبەی بازگەکانی ئاسایشی ھەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ کە وەزارەتی ناوخۆ دەریکردوون، وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن و ھاتوچۆکردنی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن".

بەڕێوه‌بەری بازگەکانی ئاسایشی ھەولێر داوا لە ھاووڵاتییان دەکات، خۆیان و کارمەندانی ئاسایشیش ماندوو نەکەن و ئەگەر ڕێگەپێدانیان نییە، ھاتوچۆ نەکەن، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات، لەپێناو سەلامەتیی تەندروستیی خۆیان، پابەندی ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بن.