كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەگەڕێنەوە بەغدا

فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، دەگەڕێنەوە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە یەک فرۆکە، دەگەرێنەوە بەغدا.

ھەدار بارزانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، فرۆکەیەک لە سلێمانیەوە ئەندامانی پەرلەمان لە سنووری سلێمانی دەگەیەنێتە ھەولێر و لە فرۆکەخانەی نێودەڵەتی ھەولێریشەوە بەرەو بەغدا بەرێدەکەوێت.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 2ـی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی چوارەمی خۆی ساز بکات.

هەدار بارزانی هەروەها رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکانی عێراق دەکرێت.