كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی داراییەوە دەکات

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی دارایی، یەکێکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 2ـی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی دووەمی خولی چوارەمی خۆی ساز بکات.

لەو کۆبوونەوەیەدا،  چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛

- پرۆژەیاسای قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020.

- گفتوگۆکردن لەبارەی راپۆرتی لێژنەی قەیرانی دارایی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا.

- گفتوگۆکردن لەبارەی راپۆرتی لێژنەی دارایی و پێشنیازەکانیان لەبارەی قەیرانی دارایی.

- چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هاوکاریی حکوومەت بۆ خێزانە هەژارەکان.

- گفتوگۆی گشتی