كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کازمی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان یەکلایی دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکوومەتەکەی یەکلایی دەکاتەوە و پەرلەمان ئاگادار دەکاتەوە.

شاکر حامد، راوێژکار لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندوو، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، پەرلەمانی لە دیاریکردنی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان ئاگادار کردووەتەوە.

شاکر حامد پێیوایە مستەفا کازمی لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوی وەزیرە نوێیەکانی حکوومەتەکەی، دەنێریتە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنیان.

ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو باوەڕە دایە پەرلەمانی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا دانیشتنێک بۆ متمانەدان بە وەزیرە نوێیەکان، رێک بخات.

شەوی 6-5-2020، پەرلەمان متمانەی بە 15 وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی بەخشی و دەنگدان بە کاندیدی وەزارەتیشی دواخست.