ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی: مانگى رابردوو زۆرترین كه‌س به قاچاغ له‌ سنوور و بازگه‌كانى سلێمانى چوونەتە شارەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی: مانگى رابردوو زۆرترین كه‌س به قاچاغ له‌ سنوور و بازگه‌كانى سلێمانى چوونەتە شارەکە

"دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی بە فڕۆکە تایبەت گەڕاونەتەوە سلێمانی و پاشانیش بە ئۆتۆمبێلی سەعیدی پیرە گەیشتوونەتەوە هەولێر"

سەرتیپ وەیسی ، نووسەر و رۆژنامەنووس چەند زانیارییەکی سەبارەت بە هۆکاری بڵاوبوونەوە و تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی خستووەتە ڕوو و ئاماژە بە کەمتەرخەمیی ئیدارە و بەرپرسانی پارێزگاکە دەدات.

ئەو رۆژنامەنووسە لەمبارەیەوە گوتارێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بە ئەوە کردووە کە چەند راستییەک لە بارەی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و لە ڕۆژەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا دەخاتە ڕوو.

نووسیویەتی"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنى قه‌یرانى كۆرۆنا، به‌رپرسانى ئیدارى سلێمانى و پارێزگار، پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیارى خۆپارێزى و رێگه‌ گرتن له‌ هاتنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ ئێران، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ر ئه‌و كات به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ قاچاغ بێنه‌وه‌ هه‌رێم و سلێمانى، به‌شێكیشیان پاش چوونه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ ئینجا پشكنینان بۆكرا ده‌رچوو هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن پاشان كه‌ره‌نتینه‌كران".
ئەو ڕۆژنامەنووسە پێیوایە کە بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی بۆ شاردنەوەی کەموکوڕییەکانیان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سەرکەوتووبوونە لە زاڵبوون بەسەر قەیرانی کۆرۆنا.
سەرتیپ وەیسی ڕوونیکردووەتەوە کە" له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو زۆرترین كه‌س به قاچاغ له‌ سنوور و بازگه‌كانى سلێمانى هاتوونەته‌ ئه‌و سلێمانی به‌بێ هیچ پشكنینێك و خه‌ڵك له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له‌ رێگه‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانى هاتوونه‌ته‌ سلێمانى".
بەپێی گوتەی ناوبراو خه‌ڵك هه‌بووە دانیشتووى شارى هه‌ولێر بووه،‌ به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراقه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ هه‌ولێر، ده‌بووایه‌ پشكنین بكه‌ن و 48 كاتژمێر كه‌ره‌نتین بكرێن، بۆیه‌ هاتوونه‌ته‌‌ سلێمانى له‌وێوه‌ هاتوونه‌ته‌‌ شارى هه‌ولێر.
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرای کردووە کە لە ماوه‌ى 20 رۆژی رابردوودا تیمه‌كانى ته‌ندروستى شارى سلێمانى ده‌روازه‌ى باشماخیان جێهێشتووە و خه‌ڵك به‌بێ پشكنین چوونەتە سلێمانى.
راشیگەیاندووە کە "له‌ برى ئه‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و حكوومه‌ت فه‌رمان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى ئه‌مڕۆ لە سلێمانی بكه‌ن، كه‌چى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى هه‌ڵساون به‌و كاره".

لە درێژەی گوتارەکەیدا سەرتیپ وەیسی زانیاریی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە به‌رپرسانى ئیداره‌ى سلێمانى رێگه‌یان به‌ كارگێڕێكى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیی یەکێتی داوە كه‌ به‌ فڕۆكه‌ى تایبه‌ت له‌ یۆنانه‌وه‌ بێنه‌وه‌ سلێمانى پاشانیش له‌ رێگه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ بچنەوە هه‌ولێر.

دەشڵێ "به‌ڵى خراپترین رێگه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ سلێمانى نییه‌ كه‌ هه‌ولێر و دهۆكى له‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن رزگاركرد، ئه‌وه‌ ئیهمالى و فاشلى ئیداره‌ى خۆجیى سلێمانی بوو،‌ واى كرد كه‌ره‌نتینه‌ له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك دابنرێت".

لە کۆتایی گوتارەکەیدا ئەو نووسەرە نووسیویەتی" به‌ڵى ئه‌وه‌ یه‌كێتیى بوو له‌ پشتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ ناوى ئه‌و( 50 ) هه‌زار خێزانه‌ى كه‌ له‌ یه‌كێتیه‌وه‌ نزیكبوون دیاریكرد و سه‌به‌ته‌ى خۆڕاكى بۆ دابینكردن، نه‌ك ئیداره‌ى سلێمانى".