چالاكوانێك: شاسوار عەبدولواحید بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکانی چووە ناو خۆپێشاندەران بەڵام دەرکرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چالاكوانێك: شاسوار عەبدولواحید بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکانی چووە ناو خۆپێشاندەران بەڵام دەرکرا


چالاكوانێكی مه‌ده‌نی  له‌ سلێمانی سەبارەت بە چوونی شاسوار عەبدولواحید بۆ نێو خۆپێشاندانی کاسبکارانی سلێمانی دەڵێ ئامانجی ئەوە بووە کە گوشار لەسەر حکوومەت دروست بکا بۆ سافکردنی قەرزەکانی بەڵام راوەدوویان نا.

سه‌ربه‌ست مه‌نمی، چالاكوانی کۆمەڵگەی مەدەنی له‌ شاری سلێمانی بۆ (باسنیوز)گوتی: "دۆخی سلێمانی ساڵانێكی زۆره‌ قوربانی ده‌ستی بازرگانی سیاسییه‌ به‌شێكی زۆریان له ‌سه‌روه‌تی سلێمانییان دزیوه‌ و ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی خۆپیشاندان كرا بۆ ژیان و قوتی خۆیان له‌ ئه‌نجامدا هه‌ندێك له‌و كه‌سه‌ پۆپۆلیسیانه‌ هاتنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ بینمیان چیان لێكردن و ئێمه‌ ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی بووین و له ‌نزیكه‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵك بووین ئه‌مرۆ خەڵکی سلێمانی نه‌یان هێشت خه‌ڵكی دیكه‌ بێته‌ ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ كه‌ سلێمانیان به ‌ زەوی و ئابووریه‌وه‌ فرۆشتووه".

گوتیشی: "ئه‌مرۆ خۆپیشاندەران په‌یامێكیان دایه‌ شاسوار كه‌ رێگا ناده‌ن سواری شه‌پۆڵی نارازی بێ و ئەو جگە هه‌ڵوێستی پۆپۆلیستی، ویستی بچێته‌ سه‌ر شه‌پۆڵی نارازیی خەڵک و هیچی دیكه‌ی نه‌بوو بۆیه‌ خه‌ڵك رێگای نه‌دا بێته‌ ناو خۆپیشاندان و راوەدوویان نا و جگه‌ له‌وه‌یش رێگایان نه‌دا په‌رله‌مانتار و سیاسییه‌كان بێنه‌ ناو خۆپیشاندان".

راشیگه‌یاند: "چونی شاسوار بۆ نێو خۆپێشاندەران بۆ ئه‌وه‌بوو گوشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكات كه‌ قه‌رزه‌كانی ساف بكات به‌ڵام هه‌ر زوو خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ لێی هاتنه‌ ده‌ست و ده‌ریان كرد و راوەدوویان نا".