ئەمڕۆ 519 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ 519 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

20 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەست دا


ئەمڕۆ سێشەممە لە پێشهاتێكی مەترسیداردا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 519 تووشبووی نوێی پەتایەكە تۆمار كراون، هەروەها 20 كەسی تووشبووش بە پەتایەكە گیانیان لەدەست داوە.

 

تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەروەها 233 تووشبووی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.


تا ئێستا لە عێراقدا حەفت هەزار و 387 تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، لە ناویاندا سێ هەزار و 508 تووشبوو چاك بوونەتەوە، سێ هەزار و 644 تووشبووش لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و 235 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.