هێڵی ئاسمانیی توركیا دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی بەرەو وڵاتانی ئەورووپا راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێڵی ئاسمانیی توركیا دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی بەرەو وڵاتانی ئەورووپا راگەیاند


ئەمڕۆ سێشەممە هێڵی ئاسمانیی توركیا رایگەیاند گەشتەكانی بەرەو 16 شاری ئەورووپا دەستپێدەكاتەوە، سەرباری گەشتەكانی نێوان چواردە فڕۆكەخانەی ناوخۆی وڵاتەكە، بە شاری ئامەدی باكووری كوردستانیشەوە.


بە پێی راگەیاندراوێكی هێڵە ئاسمانییەكە كە گەشتەكانی لە كاتی ئاساییدا بۆ 127 وڵاتی جیهان ئەنجام دەدات و لە 28ی ئادارەوە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گەشتەكانی راگرتووە، لە 18ی ئەم مانگەوە چەند گەشتێكی دەستپێدەكاتەوە.


بڕیارە لە 18ی ئەم مانگەدا، واتە دوای دوو هەفتەی تر، لە توركیاوە گەشتەكانی توركیش ئەیرڵاینز بەرەو 16 شار لە شەش وڵاتی ئەورووپا دەست پێبكاتەوە، لەگەڵ 14 فڕۆكەخانەی ناوخۆی توركیا.


توركیش ئەیرڵاینز رایگەیاندووە كە گەشتەكانی لە ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، هۆڵەندا، سوید و دانیماركەوە بەرەو شارەكانی ئەنتاڵیا، ئەنكەرا، غازی عەنتاب، ئەدەنە، ئامەد، ئۆردۆ، ئەلازیغ، شەمشون، هەتای، قەیسەری، تەرابزۆن، ئیزمیر، قۆنیە و بۆردرووم دەستپێدەكاتەوە.