بە ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە درووشمی دزە دزە هێرشیان کردە سەر شاسوار عەبدولواحید
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە درووشمی دزە دزە هێرشیان کردە سەر شاسوار عەبدولواحید

بە ناچاری لە دەست خۆپیشاندەران ڕای کرد

خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە درووشمی (دزە.. دزە) هێرشیان کردە سەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی گرووپی نەوەی نوێ و بازرگانی قەرزاری حکوومەت و بەناچاری لەدەستیان ڕایانکرد.

بەگوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی تایبەت بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، شاسوار عەبدولواحید کاتێک هەوڵی داوە سواری شەپۆڵی داواکارییەکانی خەڵکی بێت، چووەتە نێو خۆپیشاندەرانی سلێمانییەوە، بەڵام تێکڕا بە درووشمی (دزە.. دزە) و (بڕۆ دەی بڕۆ) هێرشیان کردووەتە سەر و ناچاریان کردووە لەدەست خۆپیشاندەران هەڵبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (باسنیوز)، شاسوار عەبدولواحید چەندان کەسی سەر بە خۆی لەگەڵدا بووە و ئەو کەسانە لەنێو تووڕەیی خۆپیشاندەران ڕزگاریان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە خەڵکی کرد، ڕێگە نەدەن کەسانێکی هەلپەرست سواری شەپۆڵی داواکارییەکانیان بێت و جەختی کردەوە کە حکوومەت پشتیوانی لە داواکارییەکانیان دەکات و ئاسانکارییان بۆ دەکات.