هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکاری زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا دەبێت

هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سلێمانی، ئاشکرا دەبێت.

لە چەند راپۆرتێکی کەناڵی (کوردستان 24)، دەردەکەوێ، کە بەرپرسانی مەرزی باشماخ لە پێنجوێن، لە دوو هەفتەی رابردوودا رێگایان نەداوە پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێ، کە لە مەرزەکەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

ماڵپەڕی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەری تەندروستیی پێنجوێن لە رۆژی 31-3-2020 رایگەیاندبوو، ئیدارەی مەرزی باشماخ رێگرییان لە ناردنی تیمێکی پسپۆڕی تەندروستی بۆ مەرزەکە، کردووە.

رۆژی 31-5-2020، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوی ژمارە 97ـی تایبەت بە پەتای کۆرۆنادا، رایگەیاند، 102 کەس تەنیا لەو رۆژەدا لە پارێزگای سلێمانی، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

لەو 102 کەسەی لەو رۆژەدا تووشی ئەو پەتایە بوون، 51یان دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بوون.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتوچۆی لە مەرزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، راگرت، تەنیا رێگای بە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل، دەدا، بەڵام بە پابەندبوون بە رێنماییە پزیشکی و خۆپارێزییەکان.