سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان

"ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە"

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئۆنلاین بەشدارییان کردووە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێستا سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەین و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئۆنلاین بەشداریی کۆبونەوەکەیان کردەوە".

گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەی  پەرلەمانی عێراق دەدەین".

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ئەگەر سەرۆک فراکسیۆنەکان لەسەر بەرنامەی کار بگەنە رێککەوتن، ئەوا سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە".