راوێژكاری پهرلهمانی کوردستان رەخنەی توند لە خستنە مەترسیی ژیانی خەڵک لە پێناو مەرامی سیاسی دەگرێت و داوا دەکات ڕێکاری توند لە دژی شاسوار عەبدولواحید و میدیا و پەرلەمانتارانی بگیرێتە بەر.
د. مهدحهد سلێمان، راوێژكاری پهرلهمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ههندێك حزبی سیاسی و كهسایهتیی سیاسی ههوڵ دەدەن شكست به سیاسهتی حكوومهت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بهێنن و خەڵکی لە خۆپارێزییەکان سارد بکەنەوە“.
ڕوونیشی کردەوە کە ”هەندێک بازرگانی سیاسی له سنووری سلێمانی، كهناڵی راگهیاندنیان بۆ تێكشكاندنی خۆپارێزیی لە پەتای کۆرۆنا بەکار هێنا، ئەمەش لهپێناو دەستکەوتی سیاسی، ئهمهی كراوه كارهساته".
راوێژکارەکەی پەرلەمان داوا دەکات بە یاسا، رێگری لهو كهناڵانه بكرێت كه دهیانهوێت خهڵكی لە خۆپارێزی سارد بکەنەوە و دەڵێت: ”ئهگهر ئهم نهخۆشییه به بابەتێکی سیاسی وەربگیرێت، وەک ئیتالیا، ئیسپانیا و وڵاتانی دیکەمان بەسەر دێت“.
بەم هۆیەوە داوای کرد، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی یاساوە نەهێڵدرێت هیچ کەس و لایەنێک یاری بە هەستی خەڵکی بکات. گوتیشی: ”شاسوار عەبدولواحید چەندە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیی سلێمانی شەریک بێت، هێشتا ناتوانێت ببێتە جێی باوەڕی ناوچەکە، چونکە هەموان دەیناسن“.
د. مەدحەت سلێمان داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکات، ڕێوشوێن بەرامبەر بە کەناڵەکانی شاسوار عەبدولواحید بگرێتە بەر، چونکە ”شاسوار عەبدولواحید قەرزاری حکوومەتە و پارەی زیاتر لە ١٠ هەزار خاوەن پشکی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند)یشی خواردووە، کەچی هەر کاتێک بڕیار بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکانی دەردەچێت، لە ڕێگەی میدیاکانیەوە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدات“. گوتیشی: ”دەبێت ڕێوشوێن بەرامبەر ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە سیاسییانەش بگیرێتە بەر کە کۆرۆنایان بە بابەتێکی سیاسی لەقەڵەم داوە“.