كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا تاقی دەکاتەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا پیکوتەیەکی دژەکۆرۆنا لە تاقیگەیەکی وەزارەتەکەی، تاقی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەست بە تاقیکردنەوەی پێکوتەکە لەسەر تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە پەیمانگای توێژینەوەی ناوەندیی ژمارە 48ـی سەر بە وەزارەتەکە، دەکەن.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە 50 سەربازی رووسیا، کە پێنجیان ژنن و هەموویان تووشبووی پەتای کۆرۆنا، ئامادەن لە رۆژی چوارشەممە 3-6-2020، پێکەتەکە لەسەر خۆیان تاقی بکەنەوە.

دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین، وڵاتانی جیهان لە کەوتنە کێبڕکێ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو پەتایە، بەڵام تا ئێستا چارەسەری کۆتایی نەدۆزراوەتەوە.

تا ئێستا شەش ملیۆن و 333 هەزار و 437 کەس لە سەرانسەری جیهان، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 377 هەزار و 727 کەس گیانیان لەدەست داوە.