كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی بەغدا: رەنگە رۆژانە هەزار کەس لە بەغدا تووشی کۆرۆنا ببن

فەرمانگەی تەندروستیی رەسافە لە بەغدای پایتەختی عێراق پێشبینیی گەیشتنی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکەی بە هەزار کەس لە رۆژێکدا، دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020، عەلی تاهیر، بەرپرسی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی رەسافە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا بۆ ماوەی 14 رۆژە، کە لە سەرەتای جەژنی رەمەزانەوە دەستی پێکردووە.

عەلی تاهیر پێشبینی کردووە بارودۆخی کۆرۆنا لە بەغدا بگاتە ئاستێک، کە رۆژانە هەزار کەس تووشی ئەو پەتایە ببن، بەهۆی ژمارەی پشکنینەکان زیاد دەکرێن و ژمارەی تاقیگەکانیش زیاد دەکرێن.

ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسەی تەندروستیی بەغدا ئاماژەیە بە بوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەی پشکنینەکان تا ئێستا کەمە، ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی نەکردووە.