شوان جه‌زا، ئه‌كته‌ری كورد، ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌دات، كه گوایه تووشی ڕووداوێك بووه.
شوان جه‌زا له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه ڕوخساری به خوێنه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "وێنه‌كه زۆر كۆنه و له ساڵی 2012دا له‌كاتی به‌شداریكردنم له درامای گه‌رده‌لوول تۆمار كراوه، واته وێنه‌كه ڕاست نییه و به هیچ جۆرێك شه‌ڕم نه‌كردووه، سوپاس بۆ خوا تووشی هیچ ڕووداوێك نه‌بوومه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌كته‌ره هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌ڵێ: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌لامه‌تم و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه".
شوان جه‌زا خه‌ڵكی سلێمانییه، وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه.