كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. کتێبێک لەبارەی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

نووسەرێکی شاری کەلار، کتێبێک لەبارەی نەخۆشخانە خێرخوازییەکەی شاری کەلار تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

بێستون ژاڵەیی، نووسەر و بەڕێوەبەری بەشی كاروبارى مرۆیی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "یەکێک لە خێر و بێرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کەلار و گەرمیان ھاتنەسەرخەتی ئەو بازرگان و خۆبەخشانە بوو، کە خۆبەخۆ کۆبوونەوە و بە پارە و ھەوڵ و ھیممەتی خۆیان نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێری ورد و نەخۆشییە گواستراوەکانیان بە شێوەیەکی مۆدێرن و نایاب و بەتەواوی ئامێر و پێداویستییە پزیشکیەکانییەوە دروست کرد و نەخۆشخانەکە ئێستا و لەگەڵ شەپۆلی تازەی ڤایرۆسەکەدا ئامادەی وەرگرتنی نەخۆشە".

گوتیشی: "من چیرۆکی ئەم پرۆژە خێرخوازییەم لە کتێبێکدا پێ بەپێ گێڕاوەتەوە و دەربارەی کاری خۆبەخشی و خێرخوازیش لە کەلار و گەرمیان و ژمارەی خۆبەخشان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و ژمارەی ھەژار و کەمدەرامەتانیش داتا و زانیاریی گرنگم لە کتێبەکەدا خستووەتە ڕوو".

ڕوونیشی کردەوە: "کتێبەکە لەسەر ئەرکی (سەباح ئەحمەد عەزیز) چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و لەلایەن (لاوان ئەحمەد) دیزاینی بەرگ و ناوەوەی بۆ کراوە".