سه‌ڵاح محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد، له ڕۆژی منداڵانی جیهاندا كه کە ١ی ٦ی هەموو ساڵێکە، ڤیدیۆ كلیپێكی به ناوی (ژینی لادێ) بڵاو كرده‌وه.
سه‌ڵاح، كه نزیكه‌ی 20 ساڵه گۆرانی و كلیپ بۆ منداڵان بڵاو ده‌كاته‌وه، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، ئه‌مساڵ نه‌متوانی كۆنسێرت بۆ منداڵان ساز بكه‌م، هه‌ربۆیه ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
سه‌ڵاح محه‌مه‌د، چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بۆ منداڵان بڵاو كردووه‌ته‌وه، زیاتر به كه‌سایه‌تی (مام عه‌وڵا) لای منداڵانی هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی په‌یدا كردووه.