كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

12 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار كران


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار كران.


وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشان کران.


تووشبووەكان حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنجن، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبووش لە شاری بەغدا گەڕاوەتەوە.


هەروەها لە ناویاندا شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفریین، چوار تووشبووش دانیشتووی قەزای کەلارن، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغدایە و تووشبووەكەی تریش دانیشتووی شاری تکریتە.