عێراق لەبارەی كردنەوەی مەزارگەكانی شیعە هەواڵێكی میدیاكانی ئێرانی رەت كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق لەبارەی كردنەوەی مەزارگەكانی شیعە هەواڵێكی میدیاكانی ئێرانی رەت كردەوە


ئەمڕۆ یەكشەممە حكوومەتی عێراق هەواڵێكی میدیاكانی ئێرانی رەت كردەوە كە گوایە مەزارگەكانی شیعە دەكرێنەوە، لەمبارەیەوە عێراق دووپاتی كردەوە كە سنوورەكانیان ناكەنەوە بە ڕووی ئێراندا.


عەلائەدین قەیسی گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەكان رایگەیاند كە ئەوەی میدیاكانی ئێران لەبارەی كردنەوەی سەردانیكردنی مەزارگەكانی شیعە بڵاویان كردووەتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە.


قەیسی ئاماژەی بەوە داوە كە ئاژانسی هەواڵی فارس هەواڵێكی ناڕاستی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی ئێران پلانی بۆ درێژەدان بە ناردنی سەردانیكەرانی مەزارگەكانی شیعە لە عێراق هەیە، ئەمەش لە كاتێكدایە هێشتا عێراق بڕیاری كردنەوەی مەزارگەكانی نەداوە.


گوتەبێژەكەی دەروازە سنوورییەكان دووپاتی كردەوە كە دەروازەكانی عێراق بە ڕووی ئێران و كوێتیشدا داخراون، ڕێگە بە هاتوچۆی هیچ گەشتیارێك نادرێت.