ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: داواکارین لە خەڵک چۆن سەرەتا هاوکاری حکوومەت بوون ئێستاش هاوکار بن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: داواکارین لە خەڵک چۆن سەرەتا هاوکاری حکوومەت بوون ئێستاش هاوکار بن

”ئه‌وانه‌ی پاش مردنی گەنجەکەی سلێمانی هێرشمان دەکەنە سەر کاسەلێسن“

پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەو کەسانە بە ”کاسەلێس“ وەسف دەکات کە پاش مردنی گەنجێکی سلێمانی بە پەتای کۆرۆنا ڕەخنەیان لێگرتووە و داواش لە خەڵکی دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن و هاوشێوەی سەرەتا، هاوکاریی حکوومەت بکەن.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئەندامی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”‌پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كی من بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتی خۆی گۆرانی بۆ ژنه‌كه‌م ده‌ڵێم، تێكه‌ڵی ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ كراوه‌ كه‌ گه‌نجه‌كه‌ی سلێمانی له‌ كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا تۆمار کراوە، ڤیدیۆکەی من كۆنە، هیوادارم خه‌ڵك له‌وه‌ تێبگات ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هێرشمان ده‌كه‌نه‌ سه‌ر، كه‌سانی كاسه‌لێسن".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو، ”ده‌بێت دوو شت تێكه‌ڵ نه‌كرێت، رێنماییه‌كانی تەندروستی و دابینكردنی ژیان و گوزه‌ران، نابێت هیچیان بكرێته‌ قوربانیی ئه‌وەی دیكه‌، ناكرێت هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا چڕ بكرێته‌وه‌ و ئه‌و لا فه‌رامۆش بكرێت".

پێشتر هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکگرتووش ڕێکارەکانی کۆرۆنای بە سیاسی لەقەڵەم دابوو کە دواتر د. شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری یەکگرتوو بە (باسنیوز)ی راگەیاند کە ”کاک هادی عەلی هەڵەی کردووە و نەیپێکاوە“. ئەبوبەکر هەڵەدنیش دەڵێت: ”هیوادارین هاووڵاتی له ‌سه‌ره‌تاوه‌ چۆن هاوكاری حكوومه‌ت بوون، ئێستاش دوای مه‌ترسیی كۆرۆنا، هاوكاری حكوومەت‌ بن و خۆیان بپارێزن".