نیان عه‌بدوڵا، خانمه گۆرانیبێژی كورد، گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك به ناوی (وه‌ره قوربان) ده‌ڵێته‌وه.
نیان عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "له كه‌ره‌نتین له باخه‌كه‌ی خۆمان، حه‌زم كرد ئه‌و گۆرانییه‌تان به‌بێ میوزیك و دوور له جه‌وی ستۆدیۆ پێشكه‌ش بكه‌م".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژ خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ى تووشى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو، له كاری هونه‌ری دوور كه‌وته‌وه، به‌ڵام دوای زاڵبوونی به‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌دا و چاكبوونه‌وه‌ى، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه.