به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک له زۆربه‌ی كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانی سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020، په‌یجى فه‌رمیی ئیداره‌ى گه‌رمیان، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "ماوه‌ی دوو ڕۆژه خۆڵ و خاشاک له زۆربه‌ی كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كانی سنووری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان كۆ بووه‌ته‌وه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "له سبه‌ینێوه پشت به‌خوا مووچه‌ی چه‌ند مانگێك بۆ پاكه‌وانه‌كان خه‌رج ده‌كرێت و شار خاوێن ده‌كرێته‌وه و وه‌ك جاران تیمه‌كانی كۆمپانیای سه‌گرمه ده‌ست به‌كار ده‌بنه‌وه".