كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق لەبارەی دەروازە سنوورییەکانەوە بە فەرمی وەلامی ئێران دەداتەوە

عێراق لەبارەی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانەوە، بە فەرمی وەڵامی میدیای فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کە ئێران دەست بە ناردنی گەشتیارە ئاینییە ئێرانییەکان بۆ مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020، عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی فەرمیی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تا ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەڕووی ئێران و کوێتدا داخراون.

عەلائەدین قەیسی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەموو دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەڕووی ئەو دوو وڵاتە تا کاتێکی نادیار بە داخراوی دەمێننەوە.