كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پیلانێکی داعش بۆ هێرشکردنە سەر چەند پارێزگایەکی عێراق ئاشکرا دەبێت

پیلانێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ هێرشکردنە سەر چەند پارێزگایەکی عێراق، ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020، میدیا عێراقییەکان لە زاری ئەبو عەلی بەسری، سەرۆکی شانەی سقوری هەواڵگری و بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەیان، بڵاویان کردووەتەوە، کە دوو ئەندامی داعش لە بەسرە دەستگیر کراون و دانیان بە پیلانەکەدا ناوە.

عەلی بەسری هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دوو تیرۆریستە دانیان بەوەدا ناوە، کە بەشداریی چەندین تاوانیان دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان ئەنجام داوە.

هەروەک ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، دوو تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە دانیشیان بەوەدا ناوە، کە رێکخراوەکەیان پیلانی چەند کردەیەکی تیرۆریستی لە بەغدا، بەسرە، شارەکانی دیکەی عێراق  داناوە و بە ئاشکرابوونیشیان، ”پیلانەکە شکستی هێناوە“.