بۆمبێک لە ماڵی بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی تەقێندرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆمبێک لە ماڵی بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی تەقێندرایەوە

بۆمبێک لە ماڵی بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی لە باشووری ئەو وڵاتە، تەقێندرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بۆمبەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020 لە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمپانیا نەوتییەکان، لە شاریچکەی ئەبولخەسیب لە باشووری بەسرە، تەقێندراوەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، تەقینەوەی بۆمبەکە هیچ زیانی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی ماددیی زۆری بە خانووی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، گەیاندووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق، دەیان میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاریی و تیرۆریستی لە شارەکانی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو گرووپ و لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.