كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیئتیلافەکەی عەللاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات

ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات.

سەباح تەمیمی، ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، خۆپیشاندەرنی عێراق تەنیا داوای گۆڕینی حکوومەتیان نەکرد، بەڵکو داواکاریی یەکەمیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوو.

سەباح تەمیمی سەرسوڕمانیی خۆی لە سازنەکردنی هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی پەرلەمان لەو کاتەوەی عادل عەبدولمەهدی لەسەرەتای مانگی 11ـی 2019 دەستی لەکار کێشاوەتەوە نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”بارودۆخی ناوخۆیی وڵات تێکچووە پەرلەمان نەیتوانیوە کۆبوونەوەیەکیش بکات“.

ئەو پەرلەمانتارەی ئیئتیلافی نیشتمانی هۆکاری شکتهێنانی پەرلەمان بۆ محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێنێتەوە و رایگەیاندووە، ”لانی کەم ئەوە نیشانەی ئەوەیە سەرۆکی پەرلەمان شایستەی ئەو پۆستە نییە“.

سەبح تەمیمی پێیوایە هیچ هیوایەک بۆ چاکسازی لە پەرلەمان نییە و ئیئتیلافی نیشتمانی داوا دەکات پەرلەمان هەڵبووەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بکرێت.