كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. سەیرانگەی گەلی زورگڤان دەخرێتە پلانی گەشتوگوزارەوە

سەیرانگەی گەلی زورگڤان دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بەهۆی بوونی سروشتێکی جوان و ئاوێکی سازگار، ساڵانە هاووڵاتیان و گەشتیارێکی زۆر رووی تێ دەکەن.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "گەلی زورگڤان دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر و سەر بە بنکەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆرە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار سۆران، جێگایەکی زۆر سەرنجڕاکێش و شیاوە بۆ پەرەپێدان لەڕووی گەشتیارییەوە و پێویستی بە پڕۆژە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "سەیرانگەی گەلی زورگڤان و چەند شوێنێکی دیکەی سنوورەکەمان، خراونەتە پلانی گەشتوگوزارەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە کاری لەسەر بکرێت".