كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری تەندروستی: هیچ بڕیارێکی تازە سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی کۆبوونەوەی بەپەلەی نێوان وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و دەرکردنی بڕیارێکی تازە سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ رەتدەکاتەوە.


د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ کۆبوونەوەیەکی بەپەله لە نێوان ئێمە و وەزارەتی ناوخۆ نەکراوە ئەو زانیارییە ڕاست نییە کە باس لە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە دەکرێ".

گوتیشی: "ڕاستە ژمارەی تووشبووان له هەڵکشانە، بەڵام هیچ بڕیارێکی تازە سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە".

پێشووتر وەزیری تەندروستی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندبووەوە و ڕایگەیاند: "سێ هۆکار هەیە بۆ زیادبوونی کۆڕۆنا،هۆکاری یەکەم بەرکەوتنی زۆری هاووڵاتیان لە شوێنی قەرەباڵغ،هۆکاری دووەم پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی،هۆکاری سێیەمیش زۆربوونی ژمارەی تووشبووانە لە عیراق".

سامان بەرزنجی، دووپاتی کردەوە دەبێت خۆپارێزی زیاتر بکرێت و بەریەککەوتن کەم بێت و ماسک و دەستکێش بەکار بهێندرێ.