عەللاوی: سووتاندنی گەنمی جووتیاران تیرۆرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عەللاوی: سووتاندنی گەنمی جووتیاران تیرۆرە

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی سووتاندنی گەنمی جووتیاران بە تیرۆر ناو دەبات.

ئەمڕۆ شەممە 30-5-2020، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، لەو کاتەی وڵاتان بەدوای بەهێزکردنی دەرامەتە ئابوورییەکانی خۆیاندان، ”نانی عێراقییەکان دەسووتێندرێت“.

ئەیاد عەللاوی رەخنەی لە بێدەنگیی حکوومەتی وڵاتەکەی لەبارەی پرسی سووتاندنی گەنمی جووتیاران گرتووە و بە سەرسوڕمانەوە لە حکوومەت دەپرسێ، ئایا گوێتان لێبووە بەردەوام گەنمی جووتیاران دەسووتێندرێ؟.

ئەو سەرکردە عێراقییە پێیوایە نهێنییەک لە بێدەنگیی حکوومەت لە ”تیرۆر“ی سووتاندنی بەروبوومی جووتیاران و نەنواندنی هیچ کاردانەوەیەک هەیە، بەشێوەیەک حکوومەت وادەزانێ لە وڵاتێکی دیکە ئەو گەنمە دەسووتێندرێ.