عەبادی: ئەوانەی گاڵتە بە شێرەکە دەکەن دژایەتیی پێشکەوتنەکانمان دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عەبادی: ئەوانەی گاڵتە بە شێرەکە دەکەن دژایەتیی پێشکەوتنەکانمان دەکەن

سەرۆکی شارەوانیی شاری نەجەف پێی وایە ئەو کەسانەی گاڵتە بە پەیکەری شێرەکە دەکەن، دژایەتیی پێشکەوتنەکانیان دەکەن.

لەیس عەبادی، سەرۆکی شارەوانیی نەجەف لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی لەو کەسانە گرتووە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتە بە پەیکەری شێرەکەی شارەکەیان دەگرن.

لەیس عەبادی رایگەیاندووە، کارمەندانی شارەوانیی نەجەف بەردەوام هەوڵی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و جوانکردنی شارەکەیان دەدەن و ئەو کەسانەی گاڵتە بە پەیکەری شێرەکە دەکەن، دژایەتیی پێشکەوتنەکانیان دەکەن.

چەند رۆژێکە نووسراوێکی شارەوانیی نەجەف لە گتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دروستکردنی پەیکەرێکی ئاژەڵی شێر بە بڕی 79 ملیۆن و 246 هەزار دینار دینار، کراوە.

هاووڵاتییانی عێراق وێڕای گاڵتەکردن بە شێواز و ساکاریی پەیکەرەکە، پێیان وایە گەندەڵییەکی زۆر هەیە و دروستکردنی ئەو پەیکەرە ئەو بڕە پارەیەی تێناچێت.