كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

توركیا بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دراوەکەی ٤٤ ملیار دۆلاری گۆڕیوەتەوە

حكوومەتی توركیا بۆ گێڕانەوەی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار، لە ٤ مانگی ئەمساڵدا بڕی ٤٤ ملیار دۆلاری گۆڕیوەتەوە.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردووەتەوە، حكوومەتی توركیا بە مەبەستی گێڕانەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، لەڕێگەی بانكە حكوومییەكانەوە بڕێكی زۆر دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و بە لیرە گۆڕیویەتییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی (رۆیتەرز)، حكوومەتی توركیا لە ساڵی ٢٠١٩ شدا بە هەمان شێوە ئەو سیاسەتەی گرتە بەر و بڕی ٧٧ ملیار دۆلاری لەڕێگەی بانكە حكوومییەكانەوە بە لیرەی توركی گۆڕییەوە، بەڵام بۆ٢٠٢٠ ئەو رێژەیە زیاد دەكات، چونكە تەنیا لە ٤ مانگدا ٤٤ ملیار لیرەی بە دۆلار گۆڕیوەتەوە و تا سەری ساڵ زیاد دەكات.

ئەم هەنگاوەی توركیا وای كردووە، لیرەی توركی بەهاكەی خۆی بە تەواوی لە دەست نەدات و، لە ماوەی یەك هەفتەدا بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.