كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی کۆرۆناوە چەند ناوچەیەکی مووسڵ دادەخرێن

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تێیاندا، چەند ناوچەیەکی شاری مووسڵ دادەخرێن.

ئەمڕۆ شەممە 30-5-2020، فەلاح تائی، بەڕێوەبەری تەندروستیی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ناوچەکانی کیلۆوات، بابولجەدید و فاروق لە بەری راستی مووسڵ دادەخرێن.

دوای داخستنی ئەو سێ ناوچەیەی مووسڵ، تیمە تەندروستییەکان دەست بە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، دەکەن.

فەلاح تائی هەروەها رایگەیاندووە، سێ نەخۆشخانە و نۆڕینگەی گەڕۆک لە دەروازەکانی مووسڵ بۆ پشکنینی ئەو کەسانەی دەچنە شارەکە، دانراون.