حکوومەتی عێراق تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی عێراق تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکات

لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە حکوومەتی عێراق تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکات.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 30-5-2020 لێژنەکە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، کۆ دەبێتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، هەروەک حەسەن تەمیمی رایگەیاندووە، یەکێک لە تەوەرەکان سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرجەم شارەکانی عێراق و کەرکووک، دەبێت.

وەزیری تەندروستیی عێراق پێی وایە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانی تیمە تەندروستییەکانە، کە نزیک دەبێتەوە لە 10 هەزار پشکنینی رۆژانە.

تا ئێستا پێنج هەزار و 298 کەس لە عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 180 کەس گیانیان لەدەست داوە.