ئەمڕۆ 416 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ 416 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

شەس تووشبووش گیانیان لەدەست دا


ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ژمارەیەكی گەورەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد و گەیشتە 416 كەس، شەش تووشبووش گیانیان لەدەست دا.


بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 416 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، شەش تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.


بەشی زۆری تووشبووەكانی ئەمڕۆ لە بەغدان و لەم شارەدا ژمارەیان گەیشتووەتە 265 تووشبوو، لە نەجەف پێنج تووشبوو، لە بەسرە 15 تووشبوو تۆمار كراون.


هەروەها لە كەربەلا 28 تووشبوو، لە دیالە 13 تووشبوو، لە واست حەفت تووشبوو و لە بابلیش 16 تووشبووی تر تۆمار كراون.


لە دیوانیەش یەك تووشبوو، لە میسان چووار تووشبوو و لە زی قاریش 31 تووشبوو تۆمار كراون، لە موسەنا سێ تووشبوو و لە سەڵاحەدین دوو تووشبوو، لە نەینەواش تووشبوویەك تۆمار كراوە.


هەروەها لە سلێمانی 22 تووشبوو تۆمار كراون، لە كەركووكیش سێ تووشبوو.


73 تووشبووش لە دوێنێوە چاك بوونەتەوە.