كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. کارمەندانی پزیشکی بەهۆی کۆرۆناوە هۆشداریی دەدەنە هاووڵاتییان

دوو کارمەندی تەندروستیی بەغدا هۆشداریی دەدەنە هاووڵاتییان و داوا دەکەن مەترسیی کۆرۆنا لەبەرچاو بگرن.

ئەو دوو کارمەندە تەندروستییە، گرتەیەکی ڤیدیۆییان لەبەردەم نەخۆشخانەی ئیمام عەلی لە شاری سەدر لە بەغدا بڵاو کردووەتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، دوو کارمەندە تەندروستییەکە باس لەوە دەکەن، کە تەنیا ئەمڕۆ 75 تووشبووی کۆرۆنا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی و نەخۆشخانەکە پڕ بووەتەوە و چیتر ناتوانێ تووشبووی کۆرۆنا وەربگرێت.

کارمەندە تەندروستییەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکەن مەترسییەکانی کۆرۆنا بە هەند وەربگرن و رێنماییە پزیشکییەکان جێبەجێ بکەن.