پەرلەمانتارێک: چەندین هۆکار هەن بۆ لەسەر کار لادانی محەمەد حەلبوسی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: چەندین هۆکار هەن بۆ لەسەر کار لادانی محەمەد حەلبوسی

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، چەندین هۆکار بۆ لەسەر کار لادانی سەرۆکی پەرلەمان، هەیە.

باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمان چەندین پێشێلکاریی دەستووریی و دارایی کردووە.

باسم خەشان پێیوایە پێویستە هەموو کوتلەکانی پەرلەمان هەوڵی لادانی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدەن، چونکە ”هەر سێ ماددەی لەسەر جێبەجێ دەبێ، کە ماددەی 61ـی دەستوور بۆ لەسەر کار لادانی سەرۆکی پەرلەمان دیاری کردووە“.