ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە پێنج هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە پێنج هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق لە پێنج هەزار کەس نزیک دەبێتەوە و بەرپرسان هۆشداریی دەدەن.

بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) گەیشتووەتە چوار هەزار و 891 کەس.

لەو ژمارەیەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، دوو هەزار و 562 کەس چاکبوونەتەوە و 174 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 566 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

لەو ژمارەیەدا، 409 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە.