فڕۆكه‌‌كانى توركیا گونده‌كانی سنوورى سیده‌كانیان بۆردومان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆكه‌‌كانى توركیا گونده‌كانی سنوورى سیده‌كانیان بۆردومان كرد


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گونده‌كانی سنوورى ناحیه‌ى سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆرانیان بۆردومان كرد.


قاره‌مان شێخۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ى ناوچه‌ى سیده‌كانى پارتی به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گونده‌كانى سنێن و بندێوانه‌یان له‌ سنوورى ناحیه‌ى سیده‌كان بۆردومان كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.


گوتیشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ناوه‌ ناوه‌ سنووره‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن و باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ نزیكه‌ له‌ گونده‌كانه‌وه‌، بەم هۆیەوە توركیا بۆردومانى ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودواش ئیدى وه‌رزى هاوین دادێت، هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو، به‌هۆی ئه‌و ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ پاوان و ره‌ز و باخ ده‌سوتێن.