ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە هۆی جێبەجێنەكردن و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن، مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووە.
به‌رزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیمارات و وه‌رگرتنی بڕی حەفت تۆ‌ن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی، ستایشی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی ئیماراتی كرد.
هەروەها رایگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
سامان به‌رزنجی ئاماژەی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستاندا، بە به‌راورد به مانگی ئادار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی پەتای كۆرۆنا زیاتر بووه.
جێی باسە ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ئیمارات بڕی حەفت تۆ‌ن پێداویستی و كه‌رەسته‌ی خۆپارێزی و پزیشكی تایبه‌ت به پەتای كۆرۆنای وه‌ك هاوكاری گه‌لی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد، كە له رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشت.