له‌ عێراق به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ عێراق به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كرێت

 

جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق بێت به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.

حه‌سه‌ن كه‌عبى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌ عێراق، داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌نێوان شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عێراق، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.

جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ڕه‌وشى عێراق له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وى په‌تاى كۆرۆنا به‌ كاره‌ساتێكى ته‌ندروستى ناو ده‌بات.

پێشتر محه‌مه‌د جابر عه‌تا، پارێزگارى به‌غدا، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌ به‌غدا، هۆشدارى دابوو له‌ ڕوودانی كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى له‌ پارێزگاكه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستبووه‌ ڕوو كه‌ كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و پێشگرتنى ئه‌سته‌مه‌.