دوو پاسەوانى وه‌زیرێكى عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو پاسەوانى وه‌زیرێكى عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

 

لەکاتی سەردانی فەرمیی عەدنان ده‌رجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بۆ هەولێر، ده‌ركه‌وتووه‌ دوو لە پاسەوانەکانی تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوونە، بۆیه‌ ڕێگە نەدراوە لە لە فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بێنە دەرەوە و هەر بە فڕۆکە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی (شەفەق نیوز) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی عه‌دنان ده‌رجال سەردانی شاری مووسڵی کرد له‌گه‌ڵ هەریەک لە لیوا نوعمان زوبەیعی، فەرماندەی عەمەلیاتی مووسڵ و عەبدولقادر دەخیل، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی مووسڵ كۆ بووه‌وه‌، فه‌رمانده‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى مووسڵ هۆڵی کۆبوونەوەیان جێ هێشتووە.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئەو دوو بەرپرسەی شاری مووسڵ لەکاتی کۆبوونەوەدا لەگەڵ عەدنان دەرجال کە بۆ چەند مەلەفێکی وەرزشی ساز كرابوو، کاتێک زانیارییان پێ گەیشتووە کە لەلایەن تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ئاشکرا کراوە دوو پاسەوانی وەزیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق کە یاوەری بوونە بۆ هەولێر، تووشى کۆرۆنا بوونە و دیپۆرت کراونەتەوە، دەستبەجێ لەبەر پاراستنی گیانی خۆیان، هەردووکیان هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێ هیشتووە و ئامادەنەبوونە لەگەڵ عەدنان ده‌رجال دابنیشن.