له‌ هه‌ولێر 12 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ولێر 12 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر 12 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/5/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 12 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، پێنج لە تووشبوان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "شەش لە تووشبوان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی دیكه‌ دانیشتووی گەڕەکەکانی گوڵان، کامەران ستی، کۆمەڵگه‌ی پیرزین و بنەسڵاوەن".