كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فیلمەكەی تۆم هانكس لە ئەپڵ TV نمایش دەكرێت

وا بڕیاری بوو فیلمە تازەكەی تۆم هانكس بەناوی Greyhound لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە سینەماكان نمایش بكرێت، بەڵام بە هۆی پەتای كۆرۆناوە ئەم فیلمە لەوادەی خۆیدا نمایش ناكرێت، لە ئێستاشدا كەناڵی پەخشی Apple TV Plus ئەو فیلمەی كڕیوەتەوە لە ماوەیەكی نزیكدا نمایشی دەكات.


لەم بارەیەوە Apple TV Plus ڕایگەیاندووە شەش مانگ دەبێت كەناڵەكەیان لە گفتۆگۆدایە لەگەڵ Sony Pictures تا ڕازیان بكات لەسەر فرۆشتنی فیلمەكە و دواجار ڕازی بوون و لە ماوەیەكی نزیكە لەسەر كەناڵەكەیان پەخش دەكرێت.


ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە بەسەرهاتێكی جەنگی جیهانی دووەم دەكات، كە تێیدا 37 كەشتی جەنگی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی كەشتیوان ئارنست كراوس ڕووبەرووی ژمارەیەك كەشتی نازییەكان دەبنەوە .