له‌ سلێمانى کارمەندێكى كارگه‌ی شیش ماس به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌‌ گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سلێمانى کارمەندێكى كارگه‌ی شیش ماس به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌‌ گیانی لەدەست دا

 

بەهۆیتەقینەوەی تەقەمەنییەوە لە بەشی سکرابی کارگەیه‌كى ناحیه‌ى بازیان له‌ سلێمانى، سەرپەرشتیارێکی بەشی تەقەمەنی گیانى له‌ده‌ست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (باسنیوز) کەوتوون، کەمێک لەمەوبەر (چوارشه‌ممه‌ 27/5/2020)، بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە لەبەشی سکرابی کارگەی شیش ماس، سەرپەرشتیارێکی بەشی تەقەمەنی بەناوی بە سەختی بریندار بوو و دواى چه‌ند خوله‌كێك گیانی لەدەست دا".

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بازیان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانى كارگه‌ى شیش ماس له‌ بازیان، له‌كاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى به‌شى سكرابى ناو كارگه‌كه‌دا، ته‌قه‌مه‌نى پێیدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌ و گیانى له‌ده‌ست داوه‌".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی به‌ (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".