ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 57 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وت هه‌زار و 508 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، هەزار هه‌زار و 787 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 139 هه‌زار و 511 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 109 هه‌زار و 437 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.