كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەرمی ئەو گەنجەی لە یۆنان خنکابوو گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان

پاش تێپەڕبوونی پازدە ڕۆژ بەسەر خنکانی گەنجێکی کوردی خەڵکی چەمچەماڵ، لە دوورگەی خیوسی یۆنان، تەرمەکەی گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "پاش تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر خنکانیدا، بە ھاوکاریی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەرمی گەنجێکی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان و لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا".

گوتیشی "گەنجەکە ناوی (ڕاڤیار عوسمان) ەو تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵە و وەک پەنابەرێک لە دورگەی خیۆسی وڵاتی یۆنان ژیاوە و ڕۆژی ١٠/٥/٢٠٢٠ بەمەبەستی گەشتکردن ڕوو لە دەرەوەی کەمپەکە دەکات و لە کاتی مەلەکردندا و بە گوتەی پزیشکی داد دەماری قاچی وەستاوە و بەوھۆیەوە خنکاوە".

ڕوونیشی کردەوە: "لەسەر داوای کەسوکارەکەی، دەزگای لووتکە لە یۆنان حیجزی خستەر تەرمی ئەو پەنابەرە و ڕێگەی نەدا تەرمەکەی لەو وڵاتە بە خاک بسپێردرێت، بەھۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن لەو وڵاتە و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان ، تەرمی ناوبراو نەتوانرا لەکاتی ئاساییدا بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان".