كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سبەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەكرێتەوە

گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، دەڵێت، لە دوو رۆژی جەژنی رەمەزان جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرابوو.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە بڕیارێك لە رۆژی یەكشەممە 24/5/2020 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بۆ ماوەی دوو رۆژ جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیراوە و دوای ئەم دوو رۆژە جموجۆڵەكە ئاسایی دەبێتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "دوای دوو رۆژ داخستنی سنوورەكە، بڕیارە سبەی سێشەممە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەست بكرێتەوە بە جموجۆڵی بازرگانی.