كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. فەرمانبەرانی شارەوانیی کرماشان ژنێکی بەساڵاچوو دەکوژن

ژنێکی خەڵکی کرماشان کە لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانی ئەو شارەوە لەکاتی ڕووخانی خانووەکەی درابووە بەر لێدان و کوتان، بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە رۆژانی رابردوودا فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان بە مەبەستی ڕووخاندنی خانوویەک کە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، چوونەتە گەڕەکەی فەدەکی ئەو شارە، کە لەگەل بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون و ئەمانیش دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و سپرای بیبەریان بە سەروچاویدا پژاندووە کە ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە ناسنامەی ئەو ژنەی کە کوژراوە "ئاسیە پەناهی" تەمەن ٥٨ ساڵ ڕاگەیاندووە کە دایکی ٧ منداڵ بووە و کاتژمێر ١١ی هەمان ڕۆژ واتە یەک کاتژمێر دوای ئەوەی کە لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانی دراوەتە بەر لێدان و کوتان، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، فەرمانبەرانی شارەوانی لە حاڵێکدا ئەو ژنە و کچەکەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و سپرای بیبەریان بە سەروچاویدا پژاندووە، کە بەردەوام هاواری کردووە کە نەخۆشی دڵم هەیە، ئەو کارە مەکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە فەرمانبەرانی شارەوانی لە کاتی ڕووخاندنی ئەو خانوویە هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایان نیشان نەداوە و ئەو خێزانە خانووەکەیان لە ناو زەوی خۆیان ساز کردووە.

تەرمی ئاسیە پەناهی لە زێدی خۆی واتە گوندی سەراوی سەرفیروزئاوای کرماشان بە خاک سپیردراوە و پزیشکی دادوەری هەتا ئێستا هۆکاری گیان لە دەست دانی ناوبراوی ڕانەگەیاندووە.